AM:09:29:22/09/2024
1108 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی تەقینەوەی کانێکی خەڵوزەوە لە باشووری ئێران ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکیش بریندار بوون.
ئاژانسی ئێرنای ئێرانی رایگەیاند، شەوی رابردوو بەهۆی تەقینەوەی کانێکی خەڵوزەوە لە خوراسانی باشووری ئێران ٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٧ کەسیش برینداربوون کە بەشێکیان بەهۆی ئەو غازە میسانەی لە کانەکەدا بووە ژەهراوی بوون.
ئاماژە بەوەش کراوە، ٣٣ کرێکار لە کانەکەدا گیریان خواردووە و چەندین تیمی فریاگوزاری
شارەزا لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ رزگارکردنیان، بەڵام بەهۆی پەنگخواردن و
چڕبوونەوەی گازی میسان لە نێو تونێلەکاندا پرۆسەی رزگارکردنەکە بە سستی بەڕێوەدە
چێت.