سەردێڕ:

دەنگدانی پێشوەختە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ جەزائیر دەستی پێکرد

AM:08:34:06/09/2024

1372 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لە جەزائیر هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ وڵاتەکە دەستی پێکرد و ئەو جەزائیریانەی لە دەرەوەی وڵاتەکە دەژین چوونە سەر سندوقەکان و دەنگیان دا.


ئەمڕۆ هەینی، لە جەزائیر هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ وڵاتەکە دەستی پێکرد و ئەو جەزائیریانەی لە دەرەوەی وڵاتەکە دەژین چوونە سەر سندوقەکان و دەنگیان دا و سبەینێش دەنگدانی گشتییە.

هەڵبژاردنەکانی جەزائیر لەژێر چاودێری دەسەڵاتی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی جەزائیرەوە بەڕێوە دەچێت و چاوگێک لەو دەسەڵاتە بە ئاژانسی سکای نیوزی راگەیاند، چەندان هەفتەیە ئامادەکاری دەکەن بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان بەشێوەیەکی پاک و ئازادانە .

 

لایخۆشییەوە مەولود بن ناسف رێکخەری دەسەڵاتی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە ویلایەتی جەزائیر باسی لەوەکرد زیاتر لە دوو ملیۆن دەنگدەر هەیە لەو ویلایەتە و مافەکانیان بۆ دەنگدان بە ئازادی پاراستنی دەنگەکانیان زامنکراوە.

بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارەی سەرۆکی جەزائیر سێ کەس خۆیان کاندیدی کردووە، ئەوانیش یوسف ئوشیش کاندیدی پارتی هێزی هاوبەشی و عەبدولعالی حەسانی شەریف کاندیدی هاوپەیمانی ئەلسلم و عەبدولمەجید تەبوون سەرۆکی ئێستای ئەو وڵاتەش دووبارە خۆی کاندید کردووتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوای دەنگۆکان لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردن، لە مانگی ٣ـی ئەمساڵدا عەبدولمەجید تەبوون سەرۆکی ئێستای جەزائیر رایگەیاند، لە ٦ و ٧ـی مانگی ٩دا هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ دەکەن و دوای ناخەن.













گەلەری