سەرۆکی حزبوڵای لوبنان رایگەیاند، بەشێوازی خۆی وەڵامی کوشتنی بەرپرسێکی حزبوڵایان داوەتەوە کە لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژرا. دەشڵێت، لە ئێستادا وەڵامدانەوەی ئیسرائیل لەبەرامبەر کوشتنی ئەو بەرپرسەدا کۆتایی هاتووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، حەسەن نەسروڵا سەرۆکی حزبوڵای لوبنان رایگەیاند، ئیسرائیل بەرپرسیارە لە پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە و بە ئەمانج گرتنی بەرپرسانی حزبوڵا بەزاندنی هێڵە سوورەکانە.
ئاماژەی بەوەش کرد، حزبوڵا درەنگ وەڵامی هێرشی ئیسرائیل
بۆسەر فواد شکور بەرپرسی باڵای حزبوڵا داوەتەوە،
بەڵام بەشێوازی خۆی وەڵامی داوەتەوە و لە ئێستادا کۆتایی هاتووە.
باسی لەوەش کرد، بەهۆی دانوستانەکان بۆ پێکهێنانی
ئاگربەستی غەززە وەڵامدانەوەی ئیسرائیل یان دواخستووە.
ئەوەش لەدوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ حزبوڵای لوبنان رایگەیاند،
لەڕێگەی زیاتر لە ٣٠٠ مووشەکەوە هێرشێکی بەرفراوانیان کردووەتە سەر ئیسرائیل، ئەوەش
لە وەڵامی کوژرانی سەرکردەیەکی سەربازی گروپەکەیان کە لە هێرشێکی ئیسرائیل لە
باشووری بەیروت کوژرا. هاوکات بەهۆی هێرشەکانەوە بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر باری لەناکاو
لە ئیسرائیل راگەیەنرا.