سەردێڕ:

ئیسرائیل: لەگەڵ ئەمریکا کار لەسەر سەقامگیری ناوچەکە دەکەین

PM:07:17:25/08/2024

1024 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمریکا باسیان لە گرنگی دوورکەوتنەوە لە پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و کارکردن بۆ سەقامگیری کردووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، یواڤ گالانت وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، لەبارەی ئەو هێرشانەی سوپای ئیسرائیل لە لوبنان ئەنجامی داوە، لەگەڵ لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا پەیوەندییەکیان ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، سوپای ئیسرائیل ئەو هێرشانەی بەمەبەستی پووچەڵکردنەوەی مەترسییەک بۆسەر خەڵکی مەدەنیی ئیسرائیل ئەنجامداوە.

باسی لەوەش کرد، لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەمریکا باسیان لە گرنگی دوورکەوتنەوە لە پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و کارکردن بۆ سەقامگیری کردووە.

ئەوەش لەدوای ئەوە دێت، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ حزبوڵای لوبنان رایگەیاند، لەڕێگەی زیاتر لە ٣٠٠ مووشەکەوە هێرشێکی بەرفراوانیان کردووەتە سەر ئیسرائیل لەبەرامبەردا ئیسرائیل بەرپەرچی هێرشەکانی دایەوە و چەند ئامانجێکیان لە لوبنان بۆردوومان کرد.













گەلەری