نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ کەمێك بەزربووەوە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٧٥٢ دۆلار و ٢٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٢٤ دۆلار و هەشت سەنت بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، دواى دواین کۆبوونەوەی دیاریکردنی رێژەی سودی بانکیش لە ئەمریکا، ئەنجامەکەی بۆ زێر نەرێنی بوو نرخى زێر بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى و ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە دوو هەزار و ٦٠٠ دۆلار بەڵام دواتر بەرزبووەوە.
هاوکات، لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەپ وەک سەرۆکی ئەمریکا لە
یەکەم رۆژیدا نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، هاوکات، لە بازارەکانی
هەرێمیش نرخەکەی بەرزبووەوە، نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم جۆرەیە، نرخی
مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٠٠ هەزار دینارە نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٦٧
هەزار دینارە بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
نرخی زێر لە بازارەکانی کوردستان بەم
شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٠٠ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٨٣ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦١٢ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٦٧ هەزار دینارە
نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٥٨٣ هەزار
دینارە.