سەردێڕ:

ئاگرەکەی شاخی سۆتکەی زنجیرەچیای پیرەمەگرون کوژایەوە

AM:10:06:12/08/2024

49252 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ ئاگر لە زنجیرەچیای پیرەمەگرون لە سلێمانی کەوتەوە و پاش زیاتر لە ١٠ کاتژمێر ئاگرەکە خۆی کوژایەوە. دانیشتووانی ناوچەکەیش دەڵێن، زیاتر لە چوار هەزار دۆنم لە پوش و پاوان سوتاون.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، دوای ئەوەی دوێنێ یەکشەممە ئاگر لە شاخی سۆتکە لە چیای پیرەمەگرون لە سلێمانی کەوتەوە و دوای زیاتر لە ١٠ کاتژمێر ئاگرەکە خۆی کوژایەوە.

باسی لەوەشکرد، ئاگرەکە بەهۆی ئەو ئاگربڕانەوە کوژایەوە کە دروستکراون لە ناوچەکەدا، ئەگەرنا شوێنەکەی سەخت بووە و تیمەکانی بەرگری شارستانی نەیانتوانیوە بگەنە شوێنی ئاگرەکە بە کەرستەی پێویستەوە.

گوندنشینانی ناوچەکە دەڵێن، بەهۆی سەختی شوێنەکەوە ئاستەنگ بۆ تیمەکانی بەرگری شارستانی دروست بووە و بە هاوکاری دانیشتووانی گوندەکە بە کەرستەی سەرەتایی ئاگرەکە کوژێنراوەتەوە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، تاوەکو ئێستا جگە سوتانی پوشوپاوان ئاگرەکە هیچ زیانی دیکەی نەبووە.


 













گەلەری