نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە دوو هەزار و ٣٧٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە بازاڕەکانی هەرێمیش، لە هەفتەی رابردووەوە نرخی زێڕ دەستی بە دابەزین کردووە و بەراورد بە دوێنێ، نرخی هەر مسقاڵیک دوو بۆ سێ هەزار دینار دابەزیوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بە گوێرەی پێنوێنیی جیهانیی بازاڕی زێڕ، نرخی گرامێک لەو کانزایە ٧٦ دۆلار و ٢٧ سەنتە و کیلۆگرامێکیش ٧٦ هەزار و ٢٧٤ دۆلارە.
ئەو دابەزینەی نرخی زێر دوا بەدوای دابەزینی رێژەی هەڵاوسان
و فراوانبوونی ئاستی گەشەی دارایی ئەمریکا و چین دێت، کە بەهۆیەوە لەماوەی هەفتەیەکدا
بەهای ئۆنسەیەک لەنێوان ٢٠ بۆ ٤٠ دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
لە بازاڕەکانی هەرێمدا، نرخی زێر دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە
و ئەوەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی خواستی هاوڵاتییان بۆ کڕینەوەی زێڕ و بەراورد بە
دوێنێ سێشەممە، نرخی زێر دوو تا سێ هەزار دینار دابەزیوە.
نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم جۆرەیە:
زێڕی عەیار ١٨ به ٤٢٨ هەزار دینارە
زێڕی عەیار ٢١ به ٤٩٨ هەزار دینارە
زێڕی عەیار ٢٢ به ٥٢٣ هەزار دینارە
زێڕی عەیار ٢٤ به ٥٦٨ هەزار دینارە