سەردێڕ:

هۆشداری دەدرێت؛ لە هەشت پارێزگای عێراقدا پلەکانی گەرما دەگەنە سەروو ٥٠ پلەی سیلیزی

AM:10:03:10/07/2024

4640 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی عێراق هۆشداری داوە بەوەی، سبەی لە هەشت پارێزگای عێراقدا پلەکانی گەرما دەگەنە سەروو ٥٠ پلەی سیلیزی، لە شەش پارێزگای دیکەشدا پلەکانی گەرما ٤٨ و ٤٩ پلەی سیلیزی دەبن.


کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆی راگەیاندووە و ئاماژەی بەوەکردووە، سبەی پێنجشەممە، لە هەریەک لە پارێزگاکانی "واست، میسان، زیقار، دیوانیە، موسەنا، بەسڕە، نەجەف، کەربەلا" پلەکانی گەرما دەگەنە ٥٠ و ٥١ پلەی سیلیزی، کە دەکاتە نیوەی پلەی کوڵان و زیاتر.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هەریەک لە پارێزگاکانی "بەغدا، ئەنبار، کەرکوک، سەڵاحەدین، بابل، دیالە" پلەکانی گەرما ٤٨ پلە و ٤٩ پلە دەبن.

جگە لەوەش، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی عێراق، ئەمڕۆ لە هەشت پارێزگاکا پلەکانی گەرما ٤٩ پلەی سیلیزی دەبن.

کەشناسی هۆشداریش دەدات، کە لە کاتژمێر ١١ بۆ ٤ی پاشنیوەڕۆ بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت هاوڵاتییان نەچنە دەرەوەی ماڵەکانیان.













گەلەری