PM:01:09:15/06/2024
27712 جار خوێندراوەتەوە
دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند، ئەو هاوڵاتیانە بە ئۆتۆمبێلی خۆیان دەچنە وڵاتی ئێران و تابلۆکانیان کۆنن کاریان بۆ ناکرێت و تەنها ئەو ئۆتۆمبێلانە رێگەیان پێدەدرێت کە تابلۆکانیان نوێکراوەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رێنماییەکی نوێی تایبەت گەشتکردنی بۆ وڵاتی ئێران بڵاوکردەوە.
لە رێنماییەکەدا ئەوە هاتووە، ئەو گەشتیارانە ئاگادار دەکەنەوە کە دەیانەوێت
لە سبەینێوە سەردانی وڵاتی ئێران بکەن دەبێت تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان نوێ بێت.
باس لەوەش کراوە، تابلۆ کۆنەکان کاریان بۆ ناکرێت لە وڵاتی ئێران ڕێگەیان پێ
نادرێت گەشتەکەیان ئەنجام بدەن. دەشڵێت،
" داواکارین لە گەشتیاران و هاوڵاتیان پابەندبن بە رێنماییەکانەوە ئەم بڕیارەش
لەلایەن ئێرانەوە بڕیاری لەسەردراوە."