سەردێڕ:

ئاگر لە گەڕەکی راپەڕینی سلێمانی کەوتەوە

PM:08:35:10/06/2024

2288 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئاگر لە گەڕەکی راپەڕین کەوتووەتەوە. دەشڵێت"تیمەکانمان سەرقاڵی کۆنترۆڵی ئاگرەکەن.


ئەمڕۆ دووشەممە، ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پوش و پەڵاش لە گەڕەکی راپەڕینی سلێمانی گڕیگرتووە و لە ئێستادا سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.
باسی لەوەش کرد، تیمەکانیان سەردانی شوێنی رووداوەکەیان کردووە و پێشبینی دەکەن لە نزیکترین کاتدا کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن. 
ئەمەش لە کاتێکدایە، ناوەندی ئاماری رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی جیهانی رایگەیاند، لەماوەی پێنج مانگی رابردووی ئەمساڵ، بەراورد بە ساڵی رابردوو رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە هەرێم و عێراق بەرێژەی ٢٤٪ زیادیکردووە.

بەگوێرەیی ئامارەکان، ئەو رێژەیەش ٢٤٪ زیاترە لە رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە پێنج مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ـدا کە ١٥ هەزار حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکرابوو.لەو بارەیەشەوە، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەماوەی پێنج مانگی رابردوودا زیاتر لە ٥١٧ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە سنوری هەولێر تۆمارکراوە.
دوێنێ،
 لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم نۆ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکران، لەو رێژەیەش سێ حاڵەتیان مەترسیداربووە و زیانی هەزاران دۆنمی بە سروشتی هەرێمی کوردستان گەیاندووە.

گۆران لوقمان- سلێمانی

  













گەلەری