PM:03:01:11/02/2024
3172 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، بڕیاری پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و وانەبێژان تەنها نوسراوێک نەبووە و رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانیان لەسەر وەرگرتووە. وتیشی، "خوێندن لە سنوری سلێمانی تا رادەیەک ئاسایی بووەتەوە."
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوە کرد، دوای هەموارکردنەوەی یاسای بودجە لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان پلەبەرزکردنەوە دەستپێدەکات.
باسی
لەوەش کرد، بڕیاری پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و وانەبێژان بە تەنها نوسراوێک
نەبووە و بە رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە.
لەبارەی
دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندگەکان ئەوەی خستە روو، لە سنووری سلێمانی تا رادەیەک
خوێندن لە بەشێکی خوێندنگەکاندا ئاسایی بووەتەوە.