سەردێڕ:

لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر لەبارەی پێدانی کارەباوە روونکردنەوە دەدات

PM:08:59:26/11/2023

12340 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبای مۆلیدە زیادیانکردووە، خشتەی تایبەتی کارکردنیان بۆ هەندێک ناوچە داناوە، تاوەکو دانیشتوانانی ئەو ناوچەیە پارەیەکی کەمتریان بۆ بێتەوە.


خۆران خۆرانی سەرۆکی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە زستاناندا پێدانی مۆلیدەی ئەهلی زیاددەکات و تاوەکو ئێستا نزیکەی ٣٤٥ کاتژمێر کارەبایان داوەتە هاوڵاتیان.

باسی لەوەش کرد، لەسەر داوای خۆیان خشتەیان بۆ دانیشتوانانی چەند ناوچەیەک داناوە تاوەکو لە کۆتایی مانگدا پارەیەکی زۆریان بۆ نەیەتەوە.

هاوکات، خەڵکی هەرێم کێشەی کارەبایان هەیە و حکومەتی کاربەڕێکەر کارەبا بە عێراق دەفرۆشێت، لە زۆربەی گەڕەکەکانی هەولێر بەهۆی کەمیی کارەبای نیشتیمانییەوە مۆلیدەکان رۆژانە زیاتر لە ١٥ کاتژمێر کاردەکەن.

حکومەتی کاربەڕێکەر کارەبا بە عێراق دەفرۆشێت کەچی نەیتوانیوە کێشەی کارەبا لە هەرێم چارەسەر بکات و هاوڵاتیان بەدەست بێ کارەباییەوە دەناڵێنن.

هاوڵاتیان لەبارەی کەمبوونەوەی کارەبای نێشتیمانی بۆ نزیکی چوار کاتژمێر دەڵێن بە هەردوو کارەبای موەلیدە و نیشتیمانیی نەتوانراوە کێشەی کارەبا چارەسەر بکرێت و مۆلیدە نەبێت زۆرینەی کاتەکانیان بە تاریکی بەڕێدەکەن.













گەلەری