AM:11:06:10/02/2025
3280 جار خوێندراوەتەوە
مانگرتن و خۆپیشاندانی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان دژی نەدان و دواکەوتنی مووچەکانیان گەیشتە رۆژنامە جیهانییەکان کە لەم کەشە سارددەدا بەردەوامن تاوەکو داواکارییەکانیان جێبەجێبکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی شوباتـی ٢٠٢٥، دەنگی ناڕەزایی مامۆستایانی مانگرتووی هەرێمی کوردستان گەیشتە رۆژنامەی (الشرق الاوسط). رۆژنامەکە لو راپۆڕتێکدا بڵاویکردەوە و رایگەیاند، "١٠ ساڵە ئەم قەیرانە لە نێوان هەرێم و بەغدا بەردەوامە و ئێستاش ژمارەیەک لە مامۆستایان لە سلێمانى مانیان گرتووە و لە کەشێکى سارددا بەردەوامى بە مانگرتن دەدەن بۆ ئەوەى فشار بکەن بۆ دابینکردنى مووچەکانیان".
هەروەها فراکسیۆنی نەوەى نوێش
داواکاریی مانگرتووانى گەیاندە پەرلەمانى عێراق و بەو هۆیەوە لیژنەیەک لە پەرلەمانى
عێراق سەردانى مانگرتووانیان کردووە.
هاوکات رۆژنامەکە لە راپۆرتەکەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای ئەوەی ژمارەیەک مامۆستا بۆ
پشگیرکردن و بەرگریکردن لە مانگرتووان ویستیان بچنە هەولێر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
رێگریان لێکراوە و بە گازی فرمێسکڕێژ بڵاوەیان پێکراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوای ١٥ رۆژ لە کۆبوونەوەی بەردەوام لە نێوان شاندی هەرێم و بەغدا
دەلێن، گەشتوونەتە ئەوەی مووچەی هاوڵاتیانی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٥ دابینبکرێت و بگەنە
رێککەوتن لەسەری.