سەردێڕ:

پەخشی کەناڵە ناوخۆییەکان دەستپێدەکاتەوە

AM:10:41:07/03/2023

42512 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی چاپ و بڵاوکردنەوەی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کێشەی سیستمی ئامێرە ناوخۆییەکان تەکنیکییە و رەنگە ئەمڕۆ یان سبەینێ چاککببێت و کاربکەنەوە.


پاش ئەوەی ماوەی زیاتر لە ١٠ رۆژە پەخشی کەناڵە ناوخۆییەکان راگیراوە و چاوگێک لە یەکێك لە کۆمپانیاکانی پەخش بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "بەهۆی ململانێی کۆمپانیاکانی یەکێتی و پارتییەوە لە سلێمانی پەخشیان وەستاوە"، شیروان عەوڵا بەڕێوەبەری گشتی چاپ و بڵاوکردنەوەی هەرێمیش ئاماژەی بەوەدا، کێشەی ئەو کۆمپانیانە تەکنیکییە.

پێشتر، چاوگێک لە کۆمپانیای ئێچ دی بۆس کە تایبەتە بە پەخشی کەناڵە ناوخۆییەکان لە هەرێم باسی لەوەشکرد، ئاسایشی گشتی سلێمانی بە پاساوی ئەوەی مۆڵەتیان نییە پەخشی بورجەکانیان راگرتوون و دواتر مۆڵەت و رێپێدانی بورجەکانیان بۆ ئەو دەزگا ئەمنییە دووپاتکردووەتەوە و پێیان وتراوە لەلایەن کارگێری گشتییەوە پەخشی کەناڵەکەیان راگیراوە. وتیشی، "لایەنێکی حزبی لە پشتی راگرتنی پەخشی بورجەکانمانەوەیە."

ئاماژەی بەوەشدا، لە سنووری پارێزگای سلێمانی چەندین کۆمپانیای دیکە بوونیان هەیە و بورجەکانیان بە شێوەیەکی ئاسایی کاردەکات لە کاتێکدا مۆڵەتی ئاسایش و وەزارەتی رۆشنبیرییان نییە.

ئەوەشی خستەڕوو، هەموو رێکارە کارگێڕی و فەرمییەکانیان جێبەجێکردووە هیچ پێشێلکارییەکیان نەکردووە تاوەکو پەخشی بورجەکانیان رابگیرێت، هەموو ئەو مۆڵەتانەی پێویستە بۆ کۆمپانیاکە بەردەستمان خستووە.













گەلەری