سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەزاندنی نرخی کارتی مۆبایلەوە

PM:06:06:06/11/2022

25764 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند، هەڵسەنگاندنێکی گشتگیریان بۆ گێرانەوەی نرخی کارتی مۆبایل بۆ نرخی پێشووی و دابەزاندنی ئامادە کردووە. دەشڵێت، "لەگەڵ پڕۆژە یاسای بوجەی ٢٠٢٣ هەڵسەنگاندنەکە دەخەنە بەردەم پەرلەمان".


ئەمڕۆ یەکشەممە، هویام یاسری وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، هەڵسەنگاندنێکی گشتگیریان لەبارەی گێڕانەوەی نرخی کارتی مۆبایل بۆ نرخی پێشووتری ئامادەکردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم دۆسییەیە لەگەڵ پڕۆژە یاسای بوجەی ٢٠٢٣ دەخرێتە بەردەم پەرلەمان، چونکە پاڵپشتیکردنی لەلایەن پەرلەمانەوە زۆر گرنگە.

دەشڵێت، خۆشحاڵە کە خۆی سەرپەرشتی ئەم دۆسییەیە دەکات، چونکە حکومەت بڕیاریداوە پشتگیری چینی هەژاران بکات.













گەلەری