نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو زۆر زیادیکرد، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٩٠٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو نرخەکەی نزیکەی ٢١ دۆلار بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی شوباتی ٢٠٢٥، لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەپ وەک سەرۆکی ئەمریکا نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، ئەمڕۆ نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو ٢٠ دۆلار بەرزبووەوە.
هاوکات، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمیش تا رادەیەک لە جێگیریدایە مایەوە کە بەراورد بە دوو رۆژی
رابردوو نرخەکەی بەرزبووەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، دووشەممەی رابردوو پێناسی گومرگیی بەسەر
هەموو بەرهەمێکی ئەلەمنیۆم و ئاسندا سەپاند، کە هاوردەی ئەمریکا دەکرێن، ئەوەش بێ
متمانەیی لای بازرگانان و وەبەرهێنەران دروستکردووە.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٢٥ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦١٤ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٤٣ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٠١ هەزار دینارە
نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦١٠ هەزار دینارە