سەردێڕ:

مەزنی کیتۆ لەبارەی گیانلەدەستدانی دایکییەوە روونکردنەوەیدا

AM:11:52:24/10/2022

3884 جار خوێندراوەتەوە

مەزن جەمیلە ئەو پزیشکەی سیستمی کێشدابەزینی کیتۆی هێنایە هەرێم بە ئێن ئار تی راگەیاند، گیانلەدەستدانی دایکی پەیوەندی بە کێش دابەزینەوە نییە و دایکی شێرپەنجەی هەبووە.


دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی گیانلەدەستدانی دایکی مەزن جەمیلە ئەو پزیشکەی سیستمی کێش دابەزینی کیتۆی هێنایە هەرێم بەهۆی کێش دابەزینەوە بڵاوکرایەوە ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەدا، دایکی بەهۆی شێرپەنجەوە گیانیلەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشدا، دایکی شێرپەنجەی مەمکی هەبووە و لە قۆناغی چوارەمدا بووە و لە وڵاتی لوبنان چارەسەری وەرگرتووە و لەوێش گیانیلەدەستداوە.

مەزنی کیتۆ دەرچووی کۆلێژی پزیشکی گشتییە و لەماوەی رابردوودا سیستمی کێشدابەزینی کیتۆی هێنایە هەرێمی کوردستان و تا ئێستاش بەشێک لە خەڵکی بە مەبەستی کەمکردنەوەی کێشی جەستەیان پەیڕەوی دەکەن.













گەلەری