سەردێڕ:

بانکی فیدراڵی ئەمریکا بۆ سێیەم جار رێژەی سوودی بەرزکردەوە و بەهای دۆلاری بەرزکردەوە

PM:11:55:21/09/2022

5208 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی بازاڕی کراوەی بانکی فیدراڵی ئەمریکا بڕیاریدا ڕێژەی سوود بە ڕێژەی ٧٥ خاڵ بەرز بکاتەوە بۆ مەودای نێوان ٣٪ بۆ ٣.٢٥٪، ئەمەش بەرزترین ئاستە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٨ەوە.


ئەم هەنگاوەی بانکی فیدراڵی ئەمریکا بۆ رووبەرووبونەوەی تووندی هەڵاوسانی تۆمارکراو گیراوەتەبەر و بڕیاری لەسەردراوە و داڕێژەرانی سیاسەت ئاماژەیان بەوەکردووە کە تا سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ پێشبینی دەکەن رێژەکان زۆر زیاتر بن لەوەی کە لە مانگی حوزەیران پێشبینی دەکرا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەرزکردنەوەی ئەو رێژەی سوودەی دراوەکە وایکرد، رێژەی بەهای ئاڵوگۆڕی دۆلاری بەرزکردنەوە لە ١١٠ دۆلارەوە بۆ ١١١.٣١ دۆلار.

ئەم کارەی بانکی ناوەندی ئەمریکا لە دوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتێکی حکومەت دێت لەماوەی هەفتەی رابردوودا دەریخستبوو تێچووەکانی حکومەت لەسەرتاسەری وڵاتدا رووی لەبەرزبوونەوە کردووە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی یەکە کرێنشینییەکان و خزمەتگوزارییەکان سەرەڕای کەمبوونەوەی نرخی غاز.

ئەمە سێیەم جارە لەسەریەک رێژەی سوود بەرزبکرێتەوە بەرێژەی ٧٥ خاڵ، لە کاتێکدا پارێزگارەکانی بانکی ناوەندی ئەمریکا هەنگاوی توندیان ناوە بۆ دامرکاندنی بەهێزترین بەرزبوونەوەی هەڵاوسان لە ماوەی زیاتر لە چوار دەیەدا، بۆ ئەوەی پاشەکشە نەکەن و وەک بەهێزترین ئابووری جیهان بمێننەوە.

ئەو زیادبوونانەی لە مانگی ئازاردا دەستی پێکردووە لەخاڵی نزیک سفرەوە بوون، بانکی ناوەندی ئەمریکا، کار لەسەر توندترین فشار دەکات لەو کاتەوەی دەستیکردووە بە بەکارهێنانی رێژەی پارە وەک ئامرازێکی سەرەکی لە ساڵی١٩٩٠ەوە، تاکە بەراوردکردنێک کە دەتوانرێت بکرێت لە ساڵی ١٩٩٤ بوو، کاتێک بانکی ناوەندی ئەمریکا بە گشتی ٢.٢٥ خاڵ رێژەی سوودی بەرزکردەوە.

سەبارەت بەم بەرزبوونە بەرجاوەی رێژەی سوودەکان، بەرپرسێکی بانکی فێدراڵی ئەمریکا وتی بەنیازین بەردەوامی بەبەرزبوونەوەژکان بدەین هەتا لەساڵی ٢٠٢٣دا دەگاتە ٤،٦٪ خاڵ وئاماژەی بە دابەزین و رێژەی نرخی سوود نەکرد هەتا سالی ٢٠٢٤.

هاوکات، جیرۆم پاوڵ سەرۆکی بانکی فێدراڵی ئەمریکا و هاوکارەکانی لەم هەفتانەی دواییدا رایانگەیاند هیچ ئەگەرێک سەبارەت بە دابەزاندن و کەمکردنەوەی نرخی سوود لەساڵی داهاتوودا چاوەروان ناکرێت.

بەڵام تادێت ئابووریناسان دەڵێن پێیان وایە زیادبوونی توندی رێژەکان لەلایەن بانکی فیدراڵیەوە، بە تێپەڕبوونی کات، دەبێتە هۆی بڕینی هەلی کار و زیادبوونی بێکاری و پاشەکشەی تەواو لە کۆتایی ئەمساڵ یان سەرەتای داهاتوو.

شارەزایانی ئابووری باس لەوەدەکەن، بەرزبوونەوەی نرخی سوود بەم رێژە بەرزە لەلایەن بانکی فیدراڵی ئەمریکاوە بەتێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هەلیکار و زیادبوونی بێکاری و پاشەکشەی ئابووری لەماوەی ئەمساڵ یان سەرەتای ساڵی داهاتوودا.













گەلەری