سەردێڕ:

دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی سزاکەی شاسوار عەبدولواحیدی پەسەندکرد

AM:11:21:21/09/2025

716 جار خوێندراوەتەوە

دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی سزاکەی سەر شاسوار عەبدولواحیدی پەسەندکرد و هەڵینەوەشاندەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ـی ئابی ٢٠٢٥، دوای ئەوەى رۆژی دووی ئەم مانگە، دادگا سزای پێنج مانگ زیندانیکردنی بەسەر شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ سەپاند، ئەمڕۆ دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی سزاکەی سەر شاسوار عەبدولواحیدی پەسەندکرد و هەڵینەوەشاندەوە.
لەکاتی دادگاییکردنەکە، شاسوار عەبدولواحید وتی، دۆسیەکەی هیچ بەڵگەیەکی تێدا نییە. هاوکات شەش شاهیدیش سوێندی یاساییان خوارد و سەرجەم تۆمەتەکانی سەر شاسوار عەبدولواحیدیان رەتکردەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە درەنگانی شەوی ١٢ـی ئابی ٢٠٢٥، هێزێکی ئەمنی هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی شاسوار عەبدولواحید و بەبێ ئاگاداری پێشتوەختە دەستگیریانکرد، گوایە لەسەر چەند سکاڵایەک کە تا ئێستا لە دادگای سلێمانی بەڵگەیان لەسەر نەهاتووەتەوە. 
هاوکات، میدیا ناوخۆییەکان و دەرەکییەکانیش ئەوەیان خستەڕوو، کە دەستگیرکردنەکەی لەدوای ئەوەهات، هەفتەیەک پێش ئەوە شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند، ئەگەر هەرێم چارەسەری کێشەی مووچە نەکات و لەگەڵ بەغدا رێکەوتنەکانی جێبەجێ نەکات؛ ئەوا هەڵوێستی جدییان دەبێت. 













گەلەری