سەردێڕ:

بە تۆمەتی گەندەڵی لێکۆڵینەوە لە وەزیری نەوتی عێراق و چەند بەرپرسێکی تر دەکرێت

PM:10:40:21/09/2022

1824 جار خوێندراوەتەوە

بە تۆمەتى تێوەگلان لە گەندەڵى وەزیرى نەوتى عێراق و چەند بەرپرسێکى باڵاى وەزارەتەکەی بانگهێشتى دادگا کراون.


دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ فەرمانێکی بۆ بانگهێشتکردنی ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق و یەکێک لە یاریدەدەرانی و دوو بەڕێوبەری گشتی وەزارەتەکە دەرکردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، وەزیری نەوت بە تۆمەتی بەکارهێنانی پۆستەکەی بۆ بەرژەوەندی خۆی و دەستبەسەرداگرتنی پارچە زەوییەک دادگایی دەکرێن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، دۆسییەی وەزیر و بەرپرسانی تری وەزارەتی نەوت بەپێی ماددەی ٣١٦ی عێراقی لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە هەرێمی کوردستان بەوتەى دەستەى دەستپاکى و داواکارى گشتى چەندین بەرپرسى باڵا لە گەندەڵیەوە تێوەگلاون بەڵام تا ئێستا هیچ کەسێکیان سزا نەدراون.













گەلەری