سەردێڕ:

وەزارەتی بازرگانی عێراق وادەی دابەشکردنی هەشتەم بەشەخۆراکی ئەمساڵی راگەیاند

PM:09:32:21/09/2022

7532 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە رۆژی پێنجشەممەوە هەشتەمین بەشەخۆراکی هاوڵاتیان لە رێگەی سیستەمی کارتی بەشەخۆراکەوە دابەشدەکرێت.


وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک کۆتا ئامادەکاری تەکنیکی و ئیداری بۆ ئامادەکردنی بەشەخۆراکی هاوڵاتیان لە کۆگای بریکارەکاندا ئامادەکراوە و بەسەر هەموو ئەو کەسانە دابەشدەکرێت کە سیستەمی کاتی بەشەخۆراک دەیانگرێتەوە و پلانی دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاوڵاتیان وا دارێژراوە کە سەرەتا لە ناوچە هەژارنشینەکانەوە دەستپێدەکات.

دەشڵێت، "داوا لە بریکارەکانی خۆراک دەکەین سەردانی ناوەندی گەڕەکەکانی بەغدا و پارێزگاکانی دیکە بکەن بۆ ئەوەی خشتەی دابەشکردنی بەشەخۆراکیان بۆ بخرێتە ڕوو."

لەلایەکی دیکەوە لەما مەوسویی بەرێوبەری گشتی کۆمپانیای ماددەی خۆراکی سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوەدا، هاوڵاتیان لە یەک کاتدا و بەبێ دواکەوتن هەموو ماددە خۆراکییەکانیان بۆ دابین دەکرێت و کۆمپانیای ماددەی خۆراکی بە رێگەیەکی راستەوخۆ ئاردی براندی "داس" و شیری "دوفیلا" بەپێی ئەو نرخەی بریکارەکان دیاریان کردووە بە هاوڵاتیان دەفرۆشرێت.

باسی لەوەشکرد، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن لە رێگەی هێڵە تەلەفۆنییە گەرمەکانەوە یان لەرێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکی فەرمی کۆمپانیای خۆراکی سەر بە وەزارەتی بازرگانی عیراق لە هەر سەرپێچیەک کە لەلایەن بریکارەکانەوە ئەنجام دەدرێت ئاگاداربکەنەوە.













گەلەری