سەردێڕ:

ترەمپ: شایەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیم

PM:01:11:21/09/2025

256 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لە سەرۆکی روسیا بێهیوایە و خۆی بە شایەنی بردنەوەی خەڵاتی "نۆبڵ"ی ئاشتی دەزانێت، بەو پێیەی کە کاری لەسەر راگرتنی جەنگەکان کردووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە گوتارەکەیدا بڵاویکردەوە، کاریان لەسەر وەستاندنی شەڕەکان کردووە لە نێوان هیندستان و پاکستان، ئەرمینیا و ئازەربایجان، کۆسۆڤۆ و سربیا، ئیسرائیل و ئێران.

هەروەها، نا ئومێدی خۆی لەبارەی ئاگربەستی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا دەربڕی و وتیشی، "لە پوتن بێهیوا بووم."

سەبارەت بە شەڕی ١٣ رۆژەی ئیسرائیل ئێران جەختیشیکردەوە، کە ئەو خەونە ئەتۆمییەکانی ئێرانی لەناوبردووە، هەر بۆیە خۆی بە شایەنی بردنەوەی خەڵاتی "نۆبڵ"ی ئاشتی دەزانێت، بەو پێیەی کە کاری لەسەر راگرتنی سەرجەم ئەو جەنگانە کردووە.













گەلەری