PM:08:02:21/09/2022
7028 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی ماڵپەڕی "ترەید ماپ" کە ماڵپەڕێکی تایبەت بە کاروباری بازرگانییە نێودەوڵەتییەکان و بازاڕی ناوخۆیی و بازاڕە کێبەڕکێکارییەکانە، گرنگترین بەرهەمە هاوردەکراوەکانی عێراق لەئوسترالیاوە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢١دا بریتیبووە لە گەنم و بەرهەمەکانی شیرەمەنی.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەکردووە، "عێراق لەماوەی ساڵی رابردوودا ٢٤ ماددەی بە بەهای زیاتر لە ٢٦ ملیۆن دۆلار لە وڵاتی ئوسترالیاوە هاوردە کردووە، ئەمەش لەکاتێکدا بڕی هاوردەکراوەکانی عێراق لەساڵی ٢٠١٧ هەتا ساڵی ٢٠٢١ بڕی ٣٥٪ی هاوردەکانی لەو وڵاتەوە کەمی کردووە.
ماڵپەڕەکە باسی لەوەشکردووە، "گەنم یەکەمین بەرهەمە لە ریزی هاوردەکراوەکانی
عێراقدا لە ئوسترالیاوە و لەساڵی ٢٠٢١دا بە بەهای زیاتر لە ١٦ ملیۆن دۆلار دە جار
گەنمی لە ئوسترالیاوە هاوردەی وڵات کردووە و لەگەڵیشیدا بەرهەماکانی شیرەمەنی
هاوردە کردووە لەگەڵ هێلکە و باڵندە و هەنگوینی سروشتی کە بەهاکەی زیاتر لە چوار ملیۆن
دۆلاربووە، هاوکات بابەتەکانی پەیوەست بە تەندرووستی لەو ساڵەدا ٣٠ جار هاوردەکراوە
و بەهاکەی زیاتر بووە لە دوو ملیۆن دۆلار."
لە راپۆرتەکەی ترەید ماپ ئەوەش خراوەتەڕوو، "هەناردەکانی عێراق بۆ ئوستورالیا
خۆی دەدات لە زیاتر لە ٤٥٤ هەزار دۆلار و لەماوەی ساڵانی ٢٠١٧ هەتا ٢٠٢١ قەبارەی هەناردەکانی
بە رێژەی ٦٢٪ زیادی کردووە."
دەشڵێت، "گرنگترین هەناردەکانی عێراق بۆ ئوستورالیا خۆی لە میوە و
گوێز و ماددە خۆراکییەکانی پەیوەست بە چەرەساتدا دەبینێتەوە کە بەهاکەی٢٤٠ هەزار دۆلار
بووە، دواتر قاوە و چا و بەهارات دێت بە بەهای ٦٧ هەزار دۆلار."