سەردێڕ:

دۆلاری ئەمریکی بەرزترین بەهای ٢٠ ساڵی رابردووی تۆمارکرد

PM:07:26:21/09/2022

39188 جار خوێندراوەتەوە

دۆلاری ئەمریکی بۆ بەرزترین رێژەی ماوەی ٢٠ ساڵی رابردووی خۆی بەرزبووەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە لێدوانەکانی سەرۆکی روسیا لەسەر کۆکردنەوەی سەربازی بووە هۆی هەژاندی بازاڕەکانی رۆژئاوا و ئەگەری زۆری هەیە بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا رێژەی سوودی بانکەکانی زیاتر بەرزبکاتەوە.


ڤلادمیر پوتین سەرۆکی روسیا رایگەیاند، یەکەم بوژاندنەوەی سەربازی لە وڵاتەکەدا ئەنجام دەدەن و ئەمەش یەکەمین بوژاندنەوەی سەربازییە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە و هۆشداری دایە رۆژئاوا، ئەگەر بەردەوامبن لە "رەشبگیری ئەتۆمی" ئەوا روسیا لە رێگەی جبەخانە سەربازییە زەبالاحەکانیەوە بە توندی وڵامی وڵاتەکانی رۆژئاوا دەداتەوە.

ئەم لێدوانە بوو بەهۆی بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەهای دۆلاری ئەمریکی کە ئەو پێوەرەیە ئەدای دراوی ئەمریکی لە بەرامبەر سەبەتەیەک لە دراوە کێبڕکێکارە گەورەکاندا دەپێوێت، چونکە بە ڕێژەی زیاتر لە ٠.٥٪ بەرزبووەتەوە، بۆ ١١٠.٩٤ کە بەرزترین ئاستە لە ساڵی ٢٠٢٢دا.

سەبارەت بە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراودا، نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٧ هەزار و ٨٠٠ دینار بوو.

بارگرانی فرۆشی وڵاتەکانی ئەوروپا بەهۆی ئەم هەواڵەی سەرۆکی روسیاوە کەوتە سەر دراوەکانی وەک یۆرۆ و پاوەند، چونکە لێدوانەکانی پوتینی سەرۆکی روسیا نیگەرانی سەبارەت بە ئاسۆی ئابووری هەرێمەکانی ئەوروپای زیادکرد، کە لەئێستادا بە دەست کەمبوونەوەی هاوردەی گازی روسیاوە دەناڵێنن.

لەگەڵ ئەوەشدا بەهای یۆرۆ بۆ کەمترین نرخ لە ماوەی دوو هەفتەدا دابەزیووە بەشێوەیەک نرخی یەک یۆرۆ بەرامبەر ٠.٩٨ دۆلاری ئەمریکییە، هاوکات نرخی یەک پاوەندی بەریتانی بەرامبەر ١.١٣ دۆلارە و ئەمەش کەمترین بەهای پاوەندی بەریتانیایە لە ماوەی ٣٧ ساڵی رابردوودا.













گەلەری