سەردێڕ:

زیانێکی گەورە بە خاوەنی کۆمپانیای 'میتا' دەگات

PM:06:04:21/09/2022

11704 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی کۆمپانیای "میتا" دووچاری زیانێکی سەخت بووەوە بەشێوەیەک بە بڕی ٧١ ملیار دۆلار زیانی بەرکەوت و ئەمەش بەهای کۆمپانیای "میتا"ی لە ریزبەندی ١٠ گرانبەهاترین کۆمپانیای جیهان دەرهێنا.


سەرەڕای ئەو سەختیانەی کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆژیا لەمساڵ پێیدا تێپەڕدەبن، مارک زوکەربێرگی سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای "میتا بلاتفۆرمز" ئەو کۆمپانیایەی خاوەنداری هەریەکە لە بەرمانەکانی فەیسبووک و ئینیستاگرام و واتسئاپ دەکات، بڕی ٧١ ملیار دۆلار زیانی پێگەشتووە.

ئەمەش مانای وایە، سەروەتەکەی مارک زوکەربێرگ لە ١٢٥ ملیار دۆلارەوە بۆ ٥٥.٩ ملیار دۆلار کەمبووەتەوە.

بەپێی پێوەری ملیاردێرەکانی ئاژانسی بلومێرگ، زیانەکەی خاوەن کۆمپانیای "میتا" یەکەم گەورەترین زیانە کە بەر ملیاردێرەکان کەوتووە و هاوکات لە ئێستادا سەروەتەکەی مارک زوکەربێرگ بریتییە لە ٥٥.٩ ملیار دۆلار.

بەم شێوەیەش دەبێتە ٢٠ەمین کەسایەتییە دەوڵەمەندەکانی جیهان و ئەم ریزبەندیەش کەمترین ئاستە کە خاوەن کۆمپانیای فەیسبووک لە ساڵی ٢٠١٤ەوە پێی گەیشتبێت و ١٤ پلە لە ریزبەندی دەوڵەمەندەکانی جیهان هاتووەتە خوارەوە.

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو کۆمپانیای "فەیسبووک" ناوی فەرمی خۆی گۆڕی بۆ "میتا"، لەو وادەیەوە کۆمپانیای "میتا"ی خاوەنی بەرنامەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام و واتسئاپ دووچاری زنجیرەیەک زیانی یەک لەدوای یەک بووەوە.













گەلەری