سەردێڕ:

فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق حەشارگەیەكی چەکدارنیان لە چیای حەمرین بۆردومان کرد

PM:05:22:21/09/2022

1124 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، فڕۆكە جەنگییەكانیان لە بۆردومانێكدا حەشارگەیەكی چەكدارانی داعشیان کردووەتە ئامانج لە زنجیرە چیای حەمرین.


لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق باسی لەوەشکردووە، ئەو بۆردومانە بە پشتیوانی پرۆسەیەكی ئەمنی بووە كە دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئەنجامیانداوە.

هەرچەندە لەساڵى ٢٠١٧ حکومەتى عێراق کۆتاییهاتنى داعشى راگەیاند، بەڵام ناو بە ناو چەکدارانى سەر بەو گروپە هێرش دەکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیان.















گەلەری