دادگای فیدڕاڵی بڕیارێکی نوێی لە بارەی دامەزراندنی کۆمپانیا نەوتیە نیشتیمانیەکان دەرکرد و دەشڵێت، "پاراستنی سامانی گشتی ئەرکی دەوڵەتە و لەلایەن خەڵکەوە خاوەنداری دەکرێت."
دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، دەستەی دادوەری باڵای عێراقی بڕیاریان داوە هەردوو بڕگەی دوو و سێ لە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی ژمارە ١٠٩ی ساڵی ٢٠٢٠ و بڕیاری ژمارە ٢١١ی ساڵی ٢٠٢١ هەڵبوەشێنێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەکە تایبەتە بە دامەزراندنی کۆمپانیای
نیشتیمانی نەوت و راسپاردنی ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق بۆ سەرۆکایەتیکردنی.
ئاماژەی بەوەشدا، نەبوونی رێگایەک بۆ پاراستنی سامانی گشتی لەلایەن لایەنە
پەیوەندیدارەکانەوە دەبێتە هۆی پێشێلکاری لە بڕگەی یەکەمی ماددەی ٢٧ی دەستوری عێراقی
چونکە خاوەنی سەرەکی سامانی گشتی خەڵکی عێراقە.
دەشڵێت، "پەیڕەونەکردنی ئەم رێکارە دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی کۆمەڵایەتی
و دادپەروەری و پەیوەندی نیشتیمانی."
باسی لەوەشکرد، نەبوونی پارێزگاری لە سامانی گشتی مانای ئەوەیە دەوڵەتی عیراق
هەڵناستێت بە ئەرکە دەستوورییەکانی کە لە ماددەی ٢٩ – ٣٦ ی دەستووری عێراقی داڕێژراوە.