سەردێڕ:

کەشناسی هەرێم: سبەی نمەباران دەبارێت و ئەگەری هەورەبروسکە هەیە

PM:04:40:21/09/2022

16004 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە ئەنجامى هاتنى نزمە پاڵە پەستۆى کەنداوى عەرەب و نیمچە دوورگەى عەرەب کەشى ناوچەکەمان گۆڕانکارى بەسەر دێت و ئەم گۆڕانکارییە تا رۆژى هەینى بەردەوامى دەبێت.


بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، بەوهۆیەوە پۆلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە و سبەی پێنجشەممە چوار بۆ شەش پلە، پلەکانی گەرما دادەبەزن.

لەبارەی کەشوهاوی سبەی شەممەوە باسی لەوەکردووە، ئاسمان بە گشتى نیمچە هەورو هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ نمە بارانى کەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و ئەگەرى نمە باران لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و سەنتەرى پارێزگاکە و لە بەشێک لە قەڵادزێ و رانیە و ماوەت سەنگاو لەگەڵ ئەگەری روودانی هەورەتریشقە.

هاوکات، لە ناوچەکانی سنوورى پارێزگاى دهۆک و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بە تایبەت ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سەنتەرى بەشێک لە قەزاو ناحیەکانى ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى نمە بارانى کەمى هەیە.

دەشڵێت، "پلەکانى گەرما سبەى پێنج شەممە زیاتر روو لە نزمبوونەوە دەکات بە نزیکەیی دوو بۆ شەش پلەی سیلیزی بەراوبرد بە رۆژانی رابردوو و لە کاتى باران هەورە تریشقەش دەبێت لە هەندێ ناوچە."

لەلایەکی دیکەشەوە، خێرایی با لەنێوان ١٥ بۆ ٢٥ کیلۆمەتر لە هەر کاتژمێرێکدا دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەم جۆرە دەبێت"

هەولێر: ٣٤ پلەى سیلیزى

سلێمانی: ٣٠ پلەى سیلیزى

دهۆک: ٣١ پلەى سیلیزى

کەرکوک: ٣٦ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: ٣٤ پلەى سیلیزى

زاخۆ: ٣٢ پلەى سیلیزى

سۆران: ٣٣ پلەى سیلیزى

گەرمیان: ٣٧ پلەى سیلیزى













گەلەری