سەردێڕ:

ئەمریکا: هەرگیز دان بە لکاندنی خاکی ئۆکرانیا بە روسیا نانێین

PM:04:13:21/09/2022

1144 جار خوێندراوەتەوە

راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی رایگەیاند، ئەمریکا ئیدانەی ئەو ریفراندۆمە پلان بۆ دارێژراوە دەکات، کە جوداخوازانی لایەنگری رووسیا بە نیازە لە ئۆکرانیا ئەنجامی بدەن، هەرگیز دان بە لکاندنی خاکی ئۆکرانیا بە روسیا نانێت.


جەیک سولیڤان راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ریفراندۆمەی روسیا دەیەوێت ئەنجامی بدات، سوكایەتیكردنە بە بنەماكانی سەروەری و یەكپارچەیی خاكى ئۆکرانیا.

سولیڤان، هێنانە پێشەوەی پرسی ریفراندۆم لەلایەن روسیاوە لە ئێستادا بۆ لەدەستدانی ڕووبەرێکی فراوانی خاکی بۆ سوپای ئۆکرانیا گەڕاندەوە.

هاوکات، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا، سەرکۆنەی ئەو ریفراندۆمەی کرد کە جوداخوازانی لایەنگری رووسیا بە نیازن لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ئەنجامی بدەن و ئەو هەنگاوەی بە گاڵتەجاڕیی ناوبرد.

ماکرۆن ئاماژەی بەوەشکرد، هەر ریفراندۆمێک لەبارەی لکاندنەوەی خاکی ئۆکرانیا بە روسیاوە لە رووی یاساییەوە هیچ گرنگییەکی نابێت.

راشیگەیاند، پێیوایە ئەوەی رووسیا رایگەیاندووە گاڵتەجاڕییە، و ئیستفزازییەکی نوێیە، هیچ کاریگەرییەکی لەسەر هەڵوێستی ئەوان نابێت.













گەلەری