سەردێڕ:

وێنە.. باندێکی ژنان لەکاتی بڕینی دووکانێکی دراودا دەستگیرکران

PM:03:36:21/09/2022

11736 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی بەغدا رایگەیاند، سی ژنیان بە تۆمەتی دزیکردن لە دووکانێکی ئاڵوگۆڕی دراو دەستگیرکردووە.


پۆلیسی بەغدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناوچەی ئەعزەمیە سێ ژنیان دەستگرکردووە کە دزیان لە دوکانێکی ئاڵوگۆڕی دراوی ناوچەکە کردووە.

ئاماژە بەوەشدراوە، ژنەکان لە نەتەوەی عەرەب نین و خاوەنی دووکانەکە پەیوەندی بە پۆلیسەوە کردووە و پێی راگەیاندوون کە دزی لێکراوە.

باس لەوەشکراوە، کاتێک ئەو ژنانە دەستگیرکراون ئەو بڕە پارەیەیان پێبووە کە لە خاوەن دووکانەکەیان بردووە.













گەلەری