پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پاکەوان و پاککەرەوەکان بە خۆپیشاندان موچەکانیان پێدەدەرێت و ئاواش لە کاتی خۆیان پێیان نادرێت.
مژدە مەحمود پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنەکانی ئەمڕۆی پەرلەمان رایگەیاند، پاکەوانانی سنوری پارێزگای سلێمانی پێویستە دوو مانگ جار خۆپیشاندان بکەن بۆ موچەکانیان.
ئاماژەی بەوەشدا،
بەشێک لە پاکەوانان موچەکەیان تەنها ٣٠٠ هەزار لەسەر ئەوەشەوە شەش مانگ جارێک وەریناگرن
و موچەکەشیان هێندە کەمە ناتوانین پێشی بڵێین موچە.
باسی لەوەشکرد،
لە نەخۆشخانەکاندا رێگا بە پاکەوانەکان نادرێت نانیش بخۆن و وەک مرۆڤ مامەڵەیان لەگەڵ
ناکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
لە ماوەی رابردوو پاکەوانەکانی سنوری ساری سلێمانی چەندان جار خۆپیشاندانیان کرد و
ئاماژەیان بەوەدا موچەکانیان دوادەکەوێت و ئەوەندە کەمە بەشی بژێوی ژیانیان ناکات.