سەردێڕ:

لە کەرکوک گەنجێک کوژرا

PM:03:06:21/09/2022

9088 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لەبەردەم نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک گەنجێک کوژراوە، کە هێشتا وردەکاری رووداوەکە روون نییە.


باسی لەوەشکرد، گەنجەکە شۆفێری تەکسی بووە و هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر رووداوەکە نییە.

چاوگێک لە بنکەی پۆلیسی ئازادی بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، ئەو کەسەی کوژراوە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا لەسەرە وەستاوە تاوەکو بچێتە ناو نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوکەوە و دوو سەرنشینی لەگەڵدا بووە و وا گومان دەکەن لەلایەن ئەوانەوە کوژراوە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، کوژراوەکە ناوی کارخان قادرە و خەڵکی قەزای چەمچمەماڵە لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٥ـە.

ئەم هەواڵە نوێدەکرێتەوە..

سۆران محەمەد، کەرکوک













گەلەری