سەردێڕ:

دژی نەبوونی خزمەتگوزاری و قوتابخانە هاوڵاتیان لە هەولێر گردبوونەوە

PM:02:54:21/09/2022

1404 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە هاوڵاتیانی گەڕەکی شەهیدان لە هەولێر گردبوونەوە و ئاماژەیان بەوەدا، قوتابخانەی گەڕەکەکەیان هیچ خزمەتگوزارییەکی نییە و منداڵەکانیان لە کابینەدا دەخوێنن و چێتر ناتوانن بەوجۆرە بەردەوامبن لە خوێندن.


یەکێك لە دانیشتوانی گەڕەکی شەهیدان کە منداڵەکەی لە قوتابخانەی گەڕەکەکە دەخوێنێت بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، قوتابخانەکە هیچ خزمەتگوزاری نییە و چەندان جار داوایان کردووە بۆیان چاک بکرێت، بەڵام گوێیان لێنەگیراوە وتیشی، "منداڵی بەرپرسەکان دەتوانن لەو خوێندنگایە بخوێنن؟."

یەکێکی دیکەلە کەسوکاری خوێندکارەکان باسی لەوەکرد ماوەی ١٥ ساڵە ئەو قوتابخانەیە بڕیاری دروستکردنی دراوە، بەڵام تا ئێستا کابینەیە و کەس ئامادە نییە باڵەخانەکەی دروست بکات و زۆربەی خوێندکارەکانیان منداڵی شەهیدن و داوا دەکەن باڵەخانەی قوتابخانەکە دروست بکرێت.

خوێندکاران باسیان لەوەشکرد، هاوینان پۆلەکانیان زۆر گەرمە و زستانان زۆر ساردە و پێویستە جلی زۆر لەبەر بکەن تاوەکو نەخۆشنەکەون و لە خوێندن دانەبڕێن.

ئاماژە بەوەشدەکەن، ئەوان قوتابخانەیان دەوێت و ناتوانن بەوجۆرە بەردەوامبن لە خویندن و رۆژانە چەندان جار خوێن لە لوتیان دیت بەهۆی گەرماوە.

موراد ئەحمەد- هەولێر













گەلەری