سەرۆکی پارتی و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە سەڵاحەددین کۆبوونەوە و پرسی نووسینەوەی دەستووری ھەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
بارەگای بارزانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە لە کۆبوونەوەکەدا، باس
لە پرسی نووسینەوەی دەستووری ھەرێمی کوردستان و گرنگی زەمینەسازی و دروستکردنی ھەماھەنگیی
و یەکدەنگی لەنێوان لایەن سیاسییەکان و پێکھاتە کۆمەڵایەتییەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ
نووسینەوەی دەستوور کراوە.
باس لەوەشکراوە، کە لە کۆبوونەوەکەدا مەسعود
بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ پەرلەمانی کوردستان و ھەر ھەوڵێکی زەمینەسازی و دروستکردنی
یەکڕیزی بۆ نووسینەوەی دەستووری ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە.