PM:01:39:21/09/2022
1116 جار خوێندراوەتەوە
باڵیۆزی عێراق لە چین ڕایگەیاند، پاش زنجیرەیەک لە گفتوگۆی بەردەوام، عێراق بە فەرمی پلەی ئەندامێتی لە بانکی ئاسیا بۆ وەبەرهێنان و پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری وەرگرت.
لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا عێراقییەکان شۆڕش خالید باڵیۆزی عێراق لەچین ڕاشیگەیاند، هەوڵەکانیان بۆ بوون بە ئەندام لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە و ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگەش بانکی ئاسیا بۆ وەبەرهێنان بە فەرمی عێراقی وەک ئەندام وەگرت.
باسی لەوەشکرد،
عێراق ئەندامی ژمارە ٩٢ـوە لە کۆی ١٤٠ ئەندام وەرگرتووە و ئەو هەنگاوەش هاوکاری عێراق
دەکات بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی ئابووری و ئاسانکاریی دەکات بۆ کۆمپانیا دەرەکییەکان
بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی گەورە لە عێراق.
بانکی وەبەرهێنانی
ژێرخانی ئاسیا بانکێکی گەشەپێدانی فرەلایەنەیە کە ئامانجی باشترکردنی دەرئەنجامە
ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانە لە ئاسیا. کە سەرمایەی سەرەتای دەستپێکردنی کاری بانکەکە ١٠٠ ملیار دۆلار بووە.