بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی نرخی زێڕی جیهانی، نرخی زێڕ ئەمڕۆ دابەزینی بەرچاوی تۆمارکردووە، کە یەک ئۆنسە بە هەزار و ٦٧١ دۆلارە، ئەوەش دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا بۆ نزمترین ئاستی دوو ساڵی رابردووی دابەزی.
هاوکات، نرخی هەر گرامێک زێری عەیارە ٢٤ بووە بە ٥٣ دۆلار و ٧٤ سەنت و هەر کیلۆیەکیش بەرامبەر ٥٣ هەزار و ٧٤٣ دۆلارە.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
ئەم نرخە نوێیەی زێڕ لە دوای ١٥ی ئەم مانگەوە کە بۆ یەک ئۆنسە نرخەکەی بوو بە ١٦٦٤
دۆلار، نزمترین ئاستییەتی لەماوەی دوو ساڵی رابردوویدا.
نرخی زێڕ پەیوەندیدارە
بە هێزی دۆلار لە بانکی ناوەندی جیهانیدا و خواستی خەڵکی لەسەر کانزاکە و ململانێ
سیاسییەکانی نێوان وڵاتانی جیهان و لە ئێستادا نرخی زێڕ تا ڕادەیەک ناجێگیرە و لە
نێوان نزمی و کەمێک بەرزبوونەوەدا رۆژانە یاریدەکات.
هاوکات، بۆ ئەمڕۆ
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نزیکەی پێنج هەزار دینار بۆ هەر مسقاڵێک
دابەزیووە و بەم جۆرەیە:
زێڕی عەیار ٢١
به ٣٥٤ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ١٨
به ٢٩٩ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ٢٢
به ٣٦٢ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ٢٤
به ٣٩٤ هەزار دینارە.