AM:10:40:21/09/2022
2536 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانتار و دادوەرێکى پێشوو دەڵێت، باجدان کاتێک دەبێت بە ئەرک ئەگەر، سەرچاوەکانی داھات و خەرجیەکان شەفاف بێت و بەیاسا رێکخرابێت و لەلایەن پەرلەمانێکی بەھێزەوە بڕیاری لەسەر درابێت و چاودێری جێبەجێکردنیشی بکرێت.
حاکم لەتیف مستەفا، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق و دادوەرى پێشووى دادگاى سلێمانى لە پەرەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتى، هاوڵاتییان کاتێک دەبێت باج بدەن کە، حکومەت ئەو باجانەی کۆی دەکاتەوە بۆ خزمەتی گشتی بەکاری بهێنێت نەک بەشی زۆری ئەو پارەیە تەرخان بکات بۆ حیزب و سەدەھا ھەزار مووچەخۆری حیزبی و کردنەوەی فەوجی چەکدار بۆ ژمارەیەک کەس لەسەرحسابی گیرفانی خەڵک.
ئاماژەی بەوەشکردوە،
باجدان کاتێک ئەرکە لەسەر هاوڵاتییان کە، دەسەڵاتەکانی سەرۆکی حکومەت و ھەرێم و پەرلەمان
دیاریکراوبێت و ھەرخەرجییەکیان لەدەرەوەی دەسەلاتی خۆیان خەرج کرد روبەروی لێپرسینەوە
بکرێنەوە.
لەتیف مستەفا دەشڵێت،
پێویستە، کۆکردنەوەی باج بە گوێرەی دەستور و یاسا بێت، ناکرێت پارەی باج لە کەیف و
مەلەزاتی خۆتان و بنەمالەکانتان و حزب لایەنگرانتان
خەرجبکەن، ئەگەر وابێت، بە دڵنیاییەوە باجدان نەک ھەر پێویست نییە بەڵکو یاخی بوون
لەوەھا باج وەرگرتنێک پێویستە.