ئەمڕۆ لەسەنتەری شاری سلێمانی باران بەشێوەی پچڕپچڕ و نمەباران دەستی پێکرد و بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەگشتی ئەمڕۆ کەشوو هەوا ناجێگیر دەبێت ئەگەری باران بارین بە شێوەی هەڕەمەکی هەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لەسەنتەری شاری سلێمانی نمە باران دەستی پێکرد و ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کەشوهەوای ئەمڕۆ ناجێگیر دەبێت.
ئاماژەی
بەوەشدا، ئەمڕۆ بەگشتی کەشوو هەوا ناجێگیر دەبێت و ئەگەری باران بارین بە شێوەی هەڕەمەکی
هەیە لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی.
باسی
لەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت لە کاتەکانی شەودا لە سەنتەری شاری سلێمانیش باران بەشێوەی
پچڕپچڕ ببیارێت.
دوێنی، بەڕیوەبەرایەتی
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە. دەشڵێت،
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەگەری بارینی باران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان و رۆژی پێنجشەمەش
لە سەنتەری شاری دهۆک باران دەبارێت .
ئیحسان سابر-
سلێمانی