سەردێڕ:

حکومەت باج و رسومات لەسەر شۆفێران زیاد دەکات و هیچ خزمەتگوزارییەکیش دابین ناکات

PM:11:55:25/08/2022

4676 جار خوێندراوەتەوە

حکومەت بەردەوامە لەزیادکردنی باج و ڕسوما ت لەسەر شۆفێران بە ڕێگایی جۆراو جۆر، کەچی دۆخی ڕێگاو بانەکانە کە هۆکاری سەرەکین بۆ زیاد بوونی روداوەکانی هاتووچۆ بەرەوخراپتر دەچن و حکومەت هیچ هەنگاوێکی کردەیی بۆ چاککردنیان نەگرتووەتەبەر.


شۆفێران وەرگرتنی ئەو جۆرە باج و رسوماتانە بەسەرانە ناو دەبەن.

بەپێی نوێترین بڕیاری حکومەت ئەگەر شۆفێرێک بەهۆی بەسەرچونی مۆڵەتەکەیەوە کار بۆ نوێکردنەوەی بکات ئەوا ٦٥ هەزار دیناری لێوەردەگیرێت ئەگەر پێش بەسەرچون نوێی بکاتەوە ١٣٠ هەزار دیناری لێوەردەگیرێت.

رسوماتی ونبون و تێکچونی مۆڵەت ٦٠ هەزار دینار و بەسەر چونیش بۆ هەر مانگێک ٥ هەزار دینار وەردەگیرێت.

بەدەر لە دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەت، حکومەت لەبەرامبەر پێدانی هەر تابلۆیەک بەمشێوە باج وەردەگرێت

ئۆتۆمبێلی چوار پستۆن، ملیۆنێک و ٥٣٢ هەزار دینار.

ئۆتۆمبێلی شەش پستۆن، سێ ملیۆن و ١٨١ هەزارو ٥٠٠ دینار.

ئۆتۆمبێلی ٨ پستۆن، سێ ملیۆن و ٩٨٣ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

بەمەش حکومەت لە رێگای پێدانی تابلۆوە رۆژانە زیاتر لە یەک ملیار دیناری دەست دەکەوێت و لە دوای بەسەرچونیشی رۆژانە ٥٠ هەزار دینار غەرامە بۆ شۆفێر دەکرێت.

بەپێى نوێترین گرێبەستى حکومەت لەگەڵ کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت، وابڕیارە ٢٢٥ کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی لە پارێزگاى سلێمانى دابنرێت، کاتێک تێست بە یەکێک لە کامێراکان کراوە تەنیا لە ٢٤ کاتژمێردا ٧٠٠ سەرپێچى تۆمارکردوە.













گەلەری