چین هۆشداریدا بە کەنەدا لە ئەگەری دەستوەردان لە کاروباری تایوانەوە. دەشڵێت، "وەکو وەڵامێک رێوشوێنی توندی بەرامبەر دەگرێتەبەر".
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، حکومەتی چین لەبارەی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی تایوان، حکومەتی چین هۆشداریدایە کەنەدا.
ئەمەش هەفتەیەک دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەوەی شاندێکی
یاسادانەرانی کەنەدا پلانیان هەیە لەم ساڵدا سەردانی تایوان بکەن.
چین بەگوێرەی بنچینەی
" یەک چین " تایوان بە خاکی خۆی دەزانێت و دژایەتی سەردانی سیاسییە بیانییەکان
دەکات بۆ دوورگەکە. تایوانی دیموکراتخوازیش دەسەڵاتی چین رەت دەکاتەوە.
باڵیۆزخانەی چین لە کەنەدا
لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند " داوا لە کەنەدا دەکەین پابەندی بنچینەی یەک چین
بن و رێز لە سەروەری خاکی چین بگرن."
ئاماژەی بەوەشداوە، چین ڕێوشوێنی
توند و یەکلاکەرەوە دەگرێتەبەر دژی هەر وڵاتێک کە هەوڵی ئەوە بدات دەستوەربداتە تایوانەوە
یاخود سەروەری خاکی چین پێشێل بکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
لەماوەی رابردوودا چەند شاندێکی جیاوازی ئەمریکا، لەنێویشیاندا ناناسی پێلۆسی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، سەردانی تایوانی کرد و پێشتر دەسەڵاتدارانی
چین هۆشداریییاندایە ئەمریکا لەوەی دەستی سوپای وڵاتەکەیان کراوەدەبێت بۆ هەر
ئەگەرێک کە رووبدات. دوابەدوای سەردانەکەی
پێلۆسی بۆ تایوان، وەک وڵامدانەوەیەک چین مانۆڕێکی سەربازی لە تەنگەی تایوان
ئەنجامدا و چەند مووشەکێکی ئاراستەی کەناراوەکانی تەنگەی تایوان کرد.