ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند، ئێستا رێژه‌ی داهات له ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر زیادی كردووه، به‌ڵام به‌هۆی رێكنه‌خستنه‌وه و جێبه‌جێنه‌كردنی راسپارده‌كان لە ئێستادا داهات له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ كه‌میكردوه.
لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی په‌رله‌مانتاری پارتی له لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابوری له په‌رله‌مانی كوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، پێش چه‌ند رۆژێك ژوری بازرگانی پارێزگای سنه هۆشداریاندا ئه‌گه‌ر دۆخی ده‌روازه‌ی باشماخ رێكنه‌خرێته‌وه بازرگانه‌كان ناچار ده‌بن روو‌و له ده‌روازه سنورییه‌كانی دیكه بكه‌ن.
ئاماژەی بەوەشدا، زیادبوونی
رێژه‌ی داهات له حاجی ئۆمه‌ران بەهۆی كۆتایهێنان به‌قۆرخكاری و رۆتینات بووه له خاڵه
سنورییه‌كان و تا ئێستا پڕۆسه‌كه به‌رده‌وامه و سه‌ركه‌وتو بووه.
دەشڵێت، داهات له خاڵی
سنوری حاجی ئۆمه‌ران زیادی کردووە، ئه‌گه‌ر له سه‌رجه‌م خاڵه سنورییه‌كان راسپارده‌كان
وه‌كو خۆی جێبه‌جێده‌كران، بێگومان جوڵه بازرگانییه‌كانی باشماخ ده‌بوژایه‌وه و
داهاتیش دو به‌رامبه‌ر زیادی ده‌كرد.
لە بەشێکی دیکەی
راگەیەنراوەکەیدا، لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابوری له په‌رله‌مانی كوردستان
باسی لەوەکردووە، هیچ وڵاتێك و هیچ بازرگانێك ئاماده نییه ئاڵوگۆری بازرگانی له‌گه‌ڵ
خاڵی سنوری هه‌رێمێك بكات كه پابه‌ند نییه به بڕیار و راسپارده‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی.
دەشڵێت، سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری یاسا دو فاكته‌ری كاریگه‌رن
كه بازرگان به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت و له‌هه‌ر كوێیه‌ك دۆزییه‌وه روو له‌وێ ده‌كات،
بۆیه باشتروایه خوێندنه‌وه‌ی جیاواز بۆ ئه‌م بابه‌ته نه‌كرێت و به هێنانه‌وه‌ی
بیانوی جیاواز راستی و دروستی بابه‌ته‌كه به‌لاڕێدا نه‌بردرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، دەمێکە
بەرپرسانی حیزبی و حوکمی و پەرلەمانتارانی دوو حیزبی دەسەڵات بەردەوام باس لە
زیادبوونی داهاتی نانەوتی و ناوخۆیی و خاڵە سنورییە دەروازەییەکان دەکەن، بەڵام تا
ئێستا دابەشنەکردنی موچە لەوادەی خۆیدا و هەبوونی کێشە لە دابەشکردنی موچە و باشتر
چارەسەر نەکردنی کێشەکانی کارەبا و ئاوی خواردنەوە و نەبوونی دەرمان و نەبوونی خزمەتگوزاری
تەندروستی باش و خراپی رێگا و بان و زۆربوونی رووداوەکانی هاتوچۆ و کێشەی
دروستبوونی لافاو لە وەرزی بارانبارین و زەررەمەندبوونی هاوڵاتییان، بەردەوامییان
هەیە و کەسیش نازانێت ئەو داهاتەی باسی لێوەدەکەن چی بەسەردێت، سەرڕای بەردەوام
زیادکردنی باج لەسەر هاوڵاتییان داهێنانی جۆری نوێی باجەکان.