وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، مۆڵەتی ئەلیکترۆنی تەنها بۆ هەرێمی کوردستان و عێراقە و نێودەوڵەتی نییە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر راگەیەنراوێکی لەبارەی مۆڵەتی ئەلیکترۆنییەوە بڵاوکردەوە.
ئاماژەی بەوەداوە، "زۆر
پرسیارمان لێدەکەن ئایا ئەومۆڵەتەی کەبەسیستەمی تازەی دیجیتالی وەریدەگرین نێودەوڵەتیە
یان نا؟"
دەشڵێت، بەگوێرەی رێنمایی
ژمارە ٣ی ساڵی ٢٠٢٢ی وەزارەتی ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان مۆڵەتی ئەلیکترۆنی تەنها
بۆ هەرێمی کوردستان وعێراقە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆچونە
دەرەوە پێویستت بەمۆڵەتی نێودەوڵەتییە کە لەسەر بنەمای ئەو مۆڵەتە پێت دەدرێت.