PM:07:11:25/08/2022
16820 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ پێی راگەیاندون هەفتەی داهاتوو یەکەم گوژمی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەڕیم بۆ ساڵاین ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ رەوانەی هەرێم دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێبوار ئەورڕەحمان وتەبێژی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "سەبارەت بە شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵانی ١٤ و ١٥ و ١٦، ئەمڕۆ لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق قسەمان کرد".
ئاماژەی بەوەشداوە، وەزارەتی بازرگانی عێرق پێیان راگەیاندون هەفتەی داهاتوو یەکەم گوژمەی
شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم بە بڕی ١٢٠ ملیار دینار لە کۆی ٣٠٨ ملیار دینار
دەگاتە هەرێمی کوردستان.
لەبەشێکی دیکەی
راگەیەنراوەکەیدا وتەبێژی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراقدا هاتووە،
"دوێنێش لە کۆبونەوەی لیژنەی دارایی کە لەبەغدا بەسترا، بەندە داوامکرد کە وەک
لیژنە داوای روونکردنەوە لە وەزارەتەکانی دارایی و بازرگانی بکەین سەبارەت بە هۆکارەکانی
دواکەوتنی ناردنی ئەو شایستەیە بۆ هەرێم، لەکاتێکدا لە یاسای کتوپڕی ئەمنی خۆراکی
وەک بڕگەیەکی تایبەت چەسپاندومانە".