بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی عێراق رایگەیاند، لە هەفتەی چوارەمی مانگی ئابی ئەمساڵدا بڕی قەواڵەو مامەڵەبازرگانییەکان دوو ملیار پشک و زیاتر لە دوو هەزار گرێبەستی کڕین و فرۆشتن لەسەر پشکی ئەو کۆمپانیایانە لە بازاڕەکان خراوەتەڕوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوەخراوەتەڕوو، بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی عێراقی لە ماوەی هەفتەی چوارەمی مانگی ئابی ٢٠٢٢دا پێنج دانیشتنی بازرگانی ڕێکخستووە.
دەشڵێت، لەماوەی ئەم هەفتەیەدا کە هەفتەی چوارەمی مانگی
ئابە ئەم نیشاندەرانەی خوارەوە بەدەست هاتوون:
١ - ژمارەی ئەو
پشكانەی لەماوەی ئەم هەفتەیەدا مامەڵەیان پێوەكراوە گەیشتوەتە زیاتر لە دوو ملیار
پشك.
٢ - بەهای
پشكەكانی ئەم هەفتەیە زیاتر لە سێ ملیار دینار بووە.
٣ – نرخی
بازرگانی بازاڕ بۆ یەکەمین دانیشتنی هەفتە بە ٥٦١،٠٥ خاڵ داخرا، لەکاتێکدا لە کۆتایی
هەفتەدا پێوەرەکە بە ٥٧٠،٩١ خاڵ داخرا و بەڕێژەی ١٧٣٪ بەراورد بە داخستنی لە یەکەم
دانیشتن یان هەفتەی یەکەم بەرزبووەتەوە.
٤ – لە ماوەی هەفتەکەدا زیاتر
لە دوو هەزار گرێبەستی کڕین و فرۆشتن لەسەر
پشکی ئەو کۆمپانیایانە جێبەجێکراوە کە لە بازاڕدا خراونەتەڕوو.