لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا سەرۆک وەزیرانی فینلەندا دەردەکەوێت لەکاتی پێشکەشکردنی وتەیەکدا لەبارەی ئە گرتەڤیدۆییەی لەماوەی رابردوودا بڵاوکرایەوە و تیایدا سەمادەکات، بەگریانەوە باس لەو گرتە ڤیدیۆییە دەکات.
سانا مارینی سەرۆک وەزیرانی فینلەندا لەبەردەم کامێراکاندا دەگری و باس لەو گرتە ڤیدیۆییەی دەکات کە تیایدا دەردەکەوێت سەمادەکات و دەڵێت، "منیش مرۆڤم لەم کاتە سەختەدا منیش پێویستیم بەوەیە هەندێک لە دڵخۆشی و روناکی و کات بەسەر بردن ببینم".
دەشڵێت، بەسەر بردنی کاتی
خۆش وێنەگرتن و ڤیدیۆ تۆمارکردنیش لەخۆدەکرێت، کە پێی خۆشنەبووە ببینرێت.
ئاماژە بەوەشدەدات، کە
دەزانێت هاوڵاتییانی فینلەنداش پێیان خۆشنەبووە کاتێک بینیویانە.
باس لەوەشدەکات، "ئێمە
هێشتا ئەمجۆرە لە وێنە و گرتەی ڤیدیۆییە بڵاودەکەینەوە، بەڵام ئەمە ژیانی تایبەتی
منە".
دەشڵێت، ئەمە شتێکی خۆشە و
ئەمە بریتییە لە ژیان.
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی ٢٠ی
٨ی ٢٠٢٢، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووەتەوە، تێیدا شەش کەس سەمادەکەن
و گۆرانی دەڵێن لە ناویندا سانا مارینی سەرۆک وەزیرانی فینلەنداش بوونی هەیە، لە ڤیدیۆکەدا
دەرکەوتووە لەسەر چۆک گۆرانی دەڵێتەوە.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا،
سانا مارین سەرۆک وەزیرانی فینلەندا رایگەیاند، پشکنینی ماددەی هۆشبەری بۆ کراوە لە
پێناو پاراستنی یاسایی خۆی، دوای بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی تێیدا سەما دەکات
و گۆرانی دەڵێت لە ئاهەنگێکی تایبەتدا.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئاهەنگەکە
تەنها خواردنەوە کحولییەکانی خواردووەتەوە لەگەڵ هاورێکانی، هیچ ماددەیەکی هۆشبەری
بەکارنەهێناوە.
سەرۆک وەزیرانی فینلەندا
ئاماژەی بەوەشدا، لە پێناو پاراستنی یاسای تایبەت بەخۆی، پشکنینی ماددەی هۆشبەری بۆ
کراوە و ئەنجامەکان لە هەفتەی داهاتوو دەردەکەون.
دەشلێت، "دەبێت ئەمەم
لێ قبوڵ بکەن، خاوەن بڕیارەکانیش سەمادەکەن و گۆرانی دەڵین و ئاهەنگ دەگێڕن."