چاوگێک لە وەزارەتی دارایی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، حکومەت و وەزارەتی دارایی زیاتر لە ٩٠٠ ملیار دیناریان ئامادەیە بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی هەشت و هەوڵەکان بەو جۆرەیە کە لە هەفتەی داهاتوودا خشتەی موچە رابگەیەندرێت و دەست بە دابەشکردنی موچە بکرێت.
چاوگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیار وایە دابەشکردنی موچە لە هەفتەی داهاتوودا دەست پێ بکات و یان لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا بێت یاخود لە ناوەڕاست و کۆتایی هەفتەی داهاتوودا.
وتووشییەتی، ئەوان
وەک وەزارەت لیست و پارەشیان ئامادەیە وەک مانگەکانی پێشوو تەنها پێویستی بە بڕیاری
ئەنجومەنی وەزیران هەیە.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
بڕیار بوو هەموو ٢٥ی مانگێک حکومەتی هەرێم موچە دابەش بکات، بەڵام حکومەت پابەندی
بەڵێنەکەی نەبووە لە دابەشکردنی موچە لەو وادەیەدا و دابەشکردنی موچە مانگانە دواکەوتن
بە خۆیەوە دەبینێت.
بەهۆکاری چارەسەرنەکردنی
کێشەی دابەشکردنی موچە، مانگانە دابەشکردنی موچە بەگشتی و موچەی خانەنشینانی
شارستانی و سەربازی بە تایبەتی کێشەی تێدەکەوێت و چەند رۆژێک لەوادەی دیاری کراوی
خۆی دوادەکەوێت، ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی لای هاوڵاتییان و خانەنشینانی سنوری پارێزگای
سلێمانی.
هێرش قادر، هەولێر
ل.ل