PM:03:00:04/04/2026
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
داهاتووی برۆنۆ لەگەڵ مان یونایتد ناڕوونە و بایرن
میونشن و پاریس سان جێرمان ئامادەن ئۆفەری پێشکەش بکەن.
پاش ئەوەی گرێبەستی برۆنۆ فێرناندێز لەگەڵ مانچستەر
یونایتد لە هاوینی ساڵی 2027 کۆتایی پێدێت هەربۆیە داهاتووی ئەو ناوەراستکارە بە
نادیاری ماوەتەوە.
پێگەی کاوت ئۆفساید بڵاویکردووەتەوە کە هەردوو یانەی
بایرن میونشن و پاریس سان جێرمان لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکەن.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئەگەر برۆنۆ بڕیاری
رۆیشتن بدات ئەوا هەردوو تیپەکە ئامادەن رکابەری لەسەر کڕینی بکەن.
لەلایەکیترەوە تاوەکوو ئێستا برۆنۆ فێرناندێز هیچ
هەنگاوێکی نەناوە سەبارەت بە دیارییکردنی داهاتووی بە ئەگەرێکی زۆرەوە چاوەڕوانی
کۆتایی وەرز دەکات پاش ئەنجامەکانی مان یونایتد بڕیار دەدات.
ئەستێرە پورتوگالییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە
بەشداری 30 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی هەشت گۆڵ و 17 ئەسیست تۆماربکات.