AM:09:44:04/04/2026
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرپرسانی نەسر گواستنەوەی
دیبالایان کردووەتە ئامانج و ئینتەر میامی و فلامینگۆش هەمان یاریزانیان دەوێت.
پاولۆ دیبالای
ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی رۆمای ئیتاڵی
کۆتاییدێت و تا ئەم ساتەش نەگەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵ یانەکەی بەمەبەستی
نوێکردنەوەی.
لە ماوەی
رابردووشدا ، رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە کە هەردوو یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی و
فلامینگۆی بەرازیلی هەوڵەکانیان بەمەبەستی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەستپێکردووە.
لە نوێترین
پێشهاتدا، ئەکرەم کۆنۆری رۆژنامەنووسی تورکی رایگەیاندووە، یانەی نەسری سعودی لە
نزیکەوە چاودێری بارودۆخی پاولۆ دیبالا دەکات و کردوویەتیە ئامانج.
ئەو رۆژنامەنووسە
ئاشكرایکردووە، ئامانجی یانە سعودیەکە ئەوەیە لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا
گرێبەست لەگەڵ ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینیە ئیمزابکەن و بێبەرامبەر بیگوازنەوە لەپێناو
بەهێزتر کردنی هیڵی هێرشبردنیان.
دیبالا لە هاوینی
2022 پەیوەندی بە یانەی رۆماوە کرد و تا ئێستا بەشداری لە 135 یاریی ئەو یانەیە
کردووە، 45 گۆڵی تۆمارکردووە و 26 ئەسیستی بۆ هاوڕێکانی کردووە.
خ . ک