PM:08:04:31/03/2026
180 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێگەی رودیگەر لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە مەترسیدایە و لەگەڵ ریاڵ
مەدریدیش داهاتووی بە نادیاری ماوەتەوە.
داهاتووی ئەنتۆنیۆ رودیگەری بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کەوتووەتە ژێر پرسیارێکی گەورەوە و لە ناوەندە وەرزشییەکانی
ئەو وڵاتەدا مشتومڕێکی زۆر لەسەر دوورخستنەوەی دروست بووە.
مایکل ماکوسی رۆژنامەنووس لە رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، لە لێدوانێکی
تونددا رایگەیاند کە چیتر نایەوێت رودیگەر بە درێسی مانشافتەوە ببینێت و پێی وایە
چەندین جێگرەوەی باشتر هەن کە دەتوانن شوێنی پڕ بکەنەوە.
ئەم رۆژنامەنووسە ئاماژەی بەوە کردووە، ڤاڵدیمار ئەنتۆنی بەرگریکاری بۆروسیا
دۆرتموند و نیکۆ شلۆتەربێک بژاردەی گونجاوترن و دەشیەوێت لە مۆندیالی داهاتوودا
هەردوو یاریزان جۆناسان تا و شلۆتەربێک وەک دووانەی دڵەبەرگری ببینێت.
ئەم ڕەخنانە لە کاتێکدایە کە ناگلسمانی راهێنەر بۆ یارییەکەی بەرامبەر
سویسرا، بانگهێشتی رودیگەری نەکردبوو و هۆکارەکەشی بۆ شێوازی یاریکردنی توند و
جووڵە و کاردانەوە نەرێنییەکانی ئەم یاریزانە دەگەڕێنرێتەوە کە بە بڕوای هەندێک لە
چاودێران زیان بە ناوبانگی هەڵبژاردەکە دەگەیەنێت.
لە لایەکی ترەوە تەمومژێکی
زۆر داهاتووی ئەم یاریزانە تەمەن 33 ساڵەی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید گرتووەتەوە
چونکە گرێبەستەکەی لە هاوینی ئەمساڵدا کۆتایی دێت و تا ئێستاش هیچ هەواڵێکی فەرمی
لەبارەی نوێکردنەوەی نییە.
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵیش، چەندین یانەی گەورەی
ئەوروپا وەک یوڤانتوس و مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوول چاودێری دۆخی ئەم بەرگریکارە
دەکەن کە خانمە پیرەکە نزیکترینیانە لەو بەرگریکارەرەوە.
ئێستا دۆخی یاریزانەکەی
پێشووی چێڵسی زۆر ئاڵۆزە و لە نێوان نادیاریی داهاتووی لەگەڵ یانە شاهانە و
لەدەستدانی پێگەی لە پێکهاتەکەی ناگلسماندا ماوەتەوە و چەند مانگی داهاتوو وەڵامی
هەموو ئەو گومانانە دەدەنەوە کە لەسەر ئەم بەرگریکارە دروست بوون.