کاسیمیرۆ دەچێتە نەسر یان ئینتەر میامی؟

PM:05:05:31/03/2026

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆناڵدۆ داوای گواستنەوەی کاسیمیرۆی کردووە و رێگری دەکات لە چوونی بۆ ئینتەر میامی.

لە چەند رۆژی رابردوودا، رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە کە یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی گفتوگۆیان لەگەڵ کاسیمیرۆ کردووە تا بیگوازنەوە و ئەو یاریزانەش لاری نەبووە لە چوون بۆ ئەو یانەیە.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەستێرە بەرازیلیەکە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی کۆتاییدێت و لە ماوەی رابردووشدا بە فەرمی رایگەیاند کە ئەو یانەیە جێدەهێڵێت.

لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشكرایکردووە، کریستیانۆ رۆنالدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی داوای گواستنەوەی کاسیمیرۆی بۆ یانەی نەسر کردووە بە هەر نرخێک بێت.

مارکا دوپاتیکردووەتەوە، کریستیانۆ دڵنیایە لەوەی کە ناوەڕاستکارە بەرازیلیەکە لە وەرزی داهاتوودا سوودێکی زۆر بە یانەکەیان دەگەیەنێت لە هێڵی ناوەڕاستدا و ئێستاش توانای ئەنجامدانی کاری گەورەی هەیە لە یاریگادا.

دەشڵێت، ئەستێرە پۆرتوگالیەکە ئامانجی ئەوەیە کە رێری لە چوونی کاسیمیرۆ بکات بۆ یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی کە ماوەیەکە بەنیازن گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزابکەن.
خ . ک